نێچیرڤان بارزانی: تاوەكو مانگی ئاداری داهاتوو بە سێ قۆناخ پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاددەكرێت

دوای ئەوەی بە بۆنەی 10یەمین ساڵیادی كاركردنی كۆمپانیای دانەگاز لە باشووری كوردستان،مەراسیمێك بەڕێوەچوو, نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە مەراسیمەكەدا گوتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، ئامانجی سیاسەتی وزەی هەرێمی كوردستان بەدیدێت و داوا لە كۆمپانیا جیهانییەكانیش دەكەن بۆ وەبەرهێنان بێنە كوردستان.

سەرۆكوەزیران نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، رێككەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەكردنی نەوتی كەركووك ئاماژەیەكی ئەرێنییە، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ئامادەیە سەرجەم كێشەكان لەگەڵ بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەربكات.

 

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند، وەزارەتی كارەبا سوودمەندی سەرەكی دەبێت لە زیادكردنی بەرهەمهێنانی گاز، لەو رێگەیەوە تاوەكو مانگی ئاداری داهاتوو بە سێ قۆناخ پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاددەكرێت.

 

لەبارەی چارەسەری كێشەكانی هەولێر و بەغدا، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەكرد، هیچ كەسێك سوودمەند نابێت لە ئاڵۆزكردنی كێشەكان و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ئامادەیە بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكانی بە گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ بەغدا.

Back to top button