بالیۆزی ئێران لە عێراق: بەڵێن بێت عێراق پابەندی سزاكانی ئەمریكا بێت بۆ سەر ئێران, بە توندترین شێوە سزای بدەین

 

دوای ئەوەی ئەمریكاسزای بەسەر ئێراندا سەپاند لە ئَستادا بازرگانی كردنی وڵاتان لە گەڵ ئێران كەم بووەتەوە, عێراق یەكێك بوو لەو وڵاتانەی كە مامەلەی بازرگانی لەگەڵ ئێران بە شێوەیەكی بەرچاو بوو, بالیۆزی ئێران لە عێراق,دەڵێت:” ئەگەر عێراق مامەلەی بازرگانی لەگەڵ ئێران بپچڕیچنێت بە توندترین سێوە سزای دەدەین.

بەگوێرەی رۆژنامەی “ألوگن”ی بەحرێنی، ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بەڵێنیدا، ئەگەر بەغدا پابەندی سزاكانی واشنتۆن بۆ سەر تاران بێت و دەستبەرداری كاڵا ئێرانییەكان بێت، ئەوا حكوومەت و گەلی عێراق بەتوندترین شێوە سزا دەدەین.

سەبارەت بە چۆنیەتی سزادانی حكوومەت و خەڵكی عێراقیش مەسجدی بەشێك لە كارتە فشارەكانی وڵاتەكەی لەدژی عێراق ئاشكرا كرد، لەوانەش: “كارەبا، ماددە خۆراكییەكان و كاڵا درووستكراوەكانی ئێران”، گوتیشی: “ئەو كێشانەی لە سزاكانی سەر ئێرانەوە‌ دێنە ئاراوە بەتەنیا كاریگەری لەسەر كۆماری ئیسلامی نابێت”.

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بێزاری وڵاتەكەی لەوە نیشاندا، كە سەرۆك كۆماری عێراق لە سەردانەكەیدا بۆ تاران رەتی كردووەتەوە شانبەشانی ئێران بوەستێت و هەڵوێستی دژ بەرامبەر سزاكانی سەر ئێران نیشانی ئەمەریكا بدات.

مەسجدی داوای لە كۆمپانیا ئێرانییەكانیشی كرد، قەبارەی وەبەرهێنان لەو پڕۆژانە زیاتر بكەن، كە حكوومەتی عێراق دەیەوێت لەڕێگەی وەبەرهێنانی بیانییەوە دەستەبەری بكات.

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ئاشكراشیكرد، “حكوومەتی عێراق هەوڵ دەدات بەگوژمەی 100 ملیار دۆلار 1200 پڕۆژەی وەبەرهێنان رادەستی كۆمپانیا بیانییەكان بكات”.

رونیشیكردەوە، “79 كۆمپانیای ئێرانی لە عێراق بە قەبارەی 8 ملیار دۆلار پڕۆژەی درووستكردنی وێستگەكانی وزە، پاڵاوگە، ئوتێل، یاریگا و یەكەی نیشتەجێبوون ئەنجام دەدەن”.

بەگوێرەی پسپۆرە ئابوورییەكانیش، پێشانگای هەمیشەیی كاڵا ئێرانییەكان گەورەترین وێستگەی سیخوڕی ئێرانە لە ناوچەكە، كە سەرپەرشتی پرۆسەی كەمكردنەوەی سزا ئەمەریكییەكان بۆ سەر ئێران دەكات.

هەروەها جەختیش دەكەنەوە، ئەو پێشانگایە دەیەوێت بە كۆكردنەوە و راكێشانی دۆلاری ئەمەریكی لە بازاڕی عێراق، ببێتە لقێكی نایاسایی بانكی ناوەندی ئێرانی.

Back to top button