هێزه‌كانی یه‌كه‌ی ۷۰ و۸۰ یه‌كده‌خرێن

لیوا سالار جەباری،جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ڕایگه‌یاند:” لە چوارچێوەی پرۆسە چاکسازییەکەی وەزارەتی پێشمەرگە دەستکراوە بە یەکگرتنەوەی هەردوو هێزی ۷۰ و۸۰ پێشمه‌رگه‌ ،ئە م پرۆسەیە بەردەوام دەبێت تا بە تەواوەتی بڕیارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگەی كوردستان ده‌ڵێت :” پرۆسەكە دەستیپێكردووە و ھەموو ھێزەكانی یەكەكانی ۷۰ و ۸۰ یەكدەخرێن و ھاوشێوەی ئەو ۱٤ لیوایەی لە ماوەی رابردوودا دروست كراون، دەكرێنە لیوا “.

لیوا سالار جەباری،جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە گوتیشی :” یەكخستنی تەواوی ھێزەكانی ۷۰ و ۸۰ كاتی پێویستە، بەڵام بە بەردەوامی كاری بۆ دەكرێت و بە قۆناغ دەبێت و پڕۆسەكەش بەردەوام دەبێت تاوەكو سەرجەم ھێزەكان یەك دەخرێن، ھێزی پێشمەرگەیش بە جۆرێكی لێ دێت كە ھەمووی دەبێتە یەك ھێز لە چوارچێوەی لیواكاندا”.

Back to top button