ڕۆمانیا باڵیۆزی عێراق گێچه‌ڵی سێكسی به‌ دوو كارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌ ده‌كات

رۆژنامه‌ی “لیبه‌رتاتیا”ی رۆمانی دانپێدانانی ژنێكی رۆمانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ كارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌ی عێراقه‌ له‌ بوخاریست و له‌لایه‌ن باڵیۆزه‌وه‌ گێچه‌ڵی سێكسی پێكراوه‌.

ئه‌و ژنه‌ كه‌ دایكی دوو منداڵه‌، له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه‌ رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر په‌یجی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، محه‌مه‌د عه‌زاوی، باڵیۆزی عێراق له‌ رۆمانیا، هه‌رچییه‌كی ویستبێت به‌رامبه‌ر به‌ كارمه‌ندانی كردوویه‌تی، وه‌ك ده‌شڵێت: “هیچ كه‌سێك بوێری ئه‌وه‌ی نه‌بووه‌ پێی بڵێت وا مه‌كه‌”.

ئه‌و ژنه‌ بۆ رۆژنامه‌ی “لیبه‌رتاتیا”ی رۆمانی ئاشكراشی كردووه‌، جارێكیان ویستوویه‌تی چا بباته‌ ژووری باڵیۆز، به‌ڵام باڵیۆزی عێراق ویستوویه‌تی ماچی بكات و گێچه‌ڵی سێكسی پێكردووه‌.

رۆژنامه‌ی “لیبه‌رتاتیا”ی رۆمانی باسی ده‌كات، ته‌نها یه‌كێك له‌و ژنانه‌ بابه‌ته‌كه‌ی ئاشكرا كردووه‌ و ژنه‌كه‌ی دیكه‌ نه‌یویستووه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ قسه‌ بۆ راگه‌یاندنه‌كان بكات.

تا ئێستاش هیچ یه‌كێك له‌ باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ رۆمانیا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، لێدوانییان له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌.

 

 

Back to top button