ههرێمی كوردستان یادی له دایكبوونی سهروهری مرۆڤایهتی بهرز ڕاگیرا
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان ئەمڕۆ ئاهەنگ بۆ ساڵوەگەڕی لەدایكبوونی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) ساز دەكرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ۲۰ی۱۱ی۲۰۱۸، بەرامبەر بە ۱۲ی رەبیعولئەوەلی ۱٤٤۰ی كۆچی، یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (درودی خوای لەسەر بێت) كرایەوە.
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كردستان گوتی:” ئەمڕۆ چالاكی ناوەندیمان لە شاری هەولێر و لەبەردەم قەڵای ئەو شارە لە كاتژمێر ۱۰ دەستپێكرد.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم گوتیشی:” هەر ئەمڕۆ لە هەریەك لە پارێزگاكانی دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان و سەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستان وەزارەتی ئەوقاف دەستی كردووە بە چالاكییەكانی یادی مەولود”.