خورماتوو كاریگه‌ری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆکتۆبەرلهسهر ئاواره‌كان ماوه‌و ناگه‌رێنه‌وه
نۆ هەزار دانیشتووی خورماتوو، کە لەدوای خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆکتۆبەرەوە ئاوارەی گەرمیان بوون، تائێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه خورماتوو لە گەرمیان ماونەتەوە .
بێستوون ژاڵەیی، بەڕێوەبەری كاروباری مرۆیی لە ئیدارەی گەرمیان راگەیاند “نزیکەی نۆ هەزار کەسی خورماتوو، کە لە دوای رووداوەکانی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷ ئاوارەبوون، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ماونەتەوە و لەبەر چەند هۆکارێک تاوەکو ئێستا ئامادەنین بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان”.
بەڕێوەبەری كاروباری مرۆیی لە ئیدارەی گەرمیان ،له‌باره‌ی هۆكاری نه‌گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌لێت: “هەندێکیان پێشمەرگەن و ناتوانن بگەڕێنەوە، هەندێکی دیکەیان خانوویان تەقێندراوەتەوە و هەندێکی دیکەشیان دڵنیانین لە سەلامەتی خۆیان لە خورماتوو”.
له‌باره‌ی دۆخی ئاواره‌كانیشه‌وه، بێستوون ژاڵەیی گووتی: “هەندێکیان لەگەڵ خەڵکی سنوورەکە تێکەڵاوییەکی باشیان دروستکردووە و دەستیان بە کار و کاسبی کردووە، هەندێکی دیکەیان فەرمانبەری حکومەتن، بەڵام بەشێکیشیان لە دۆخێکی مرۆیی خراپ‌دا دەژین و پێویستییان بە هاوکارییە”.
بەپێی ئاماری رێکخراوی جەماوەری خورماتوو لە خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷ بەدواوە: ۸۸ خانوو لە خورماتوو تەقێنراونەتەوە، زیاتر لە ۳۰۰ ماڵیش سووتێنراون و نزیکەی دوو هەزار و ۵۰۰ ماڵ تاڵانکراون. دوو بازاڕی گەورەی قەزاکەش بەتەواوی دوای تاڵانکردنیان، سووتێنراون.
گه‌وره‌ترین خیانه‌ت له مێژووی گه‌لی كوردستاندا خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر بوو ،کە بە سەرپەرشتی پاڤڵ تاڵه‌بانی و لاهورو ئاراس جه‌نگی ئه‌ندازیارو پلانداڕێژه‌رانی خیانه‌ته‌كه و فەرماندە عەسکەرییەکانی نزیک لە گروپه‌كه‌ی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر کرا ،لەماوەی کەمتر لە ١٢ کاتژمێر سەرجەم ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم تەسلیم بە ھێزی ئێرانی و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی کرا ،زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار خێزانی کورد دەربەدەر و ئاوارە بوون بەشێکی زۆری مالی کورد سوتێندراو روخێندرا لەناوچەی دووز خورماتوو دەورووبەری جگه لەم کارانەش دەیان کارەساتی تر دەرھەق بەھاوڵاتیانی کورد کرا وەک دەست درێژکردنە سەر ئافرەتی کورد و سوکایەتی پێکردن بەخێزانی کورد.