خواكوڕك وردهكاری ململانێی باڵهكانی یهكێتی له سهر پۆستهكانی ههرێم بڵاودهكاتهوه
تەبایی ناوماڵی یەكێتی تەنها دوو مانگ بڕی كرد، ئەوەش كاتێك بوو دوو باڵە سەرەكییەكەی ئەو حیزبە بەرژەوەندییەكانیان یەكی گرتەوە لەلایەك بۆ هەڵبژاردنو دواتریش بۆ پشتیوانیكردن لە بەرهەم ساڵح تا ببێتە سەرۆك كۆماری عێراق، بەڵام ئێستا كە پرسی دابەشكردنی پۆستەكانی هەرێمی كوردستان هاتوونەتە ئاراوە، ناكۆكی نێوان باڵەكان تۆخ بوونەتەوە.
سەرچاوەی ئاگاداركه نهیویست ناوهكهی ئاشكرا بكرێت به ” خواكوڕك”ـی ڕاگهیاند: لە ململانێ ناوخۆییەكانی یەكێتی چیدی باڵەكانی ئەو حیزبە كۆكو تەبا نینو ناكۆكییەكان سەریانهەڵداوەتەوەو ئەگەری تووندبوونەوەی زیاتریش لە ئارادایە”.
یهكێتی كورسییەكانی لە پەرلەمان ناگەنە نیوەی كورسیەكانی حیزبی یەكەم كە پارتی یە، پارتیش وەك جاران نەماوە لەگەڵ یەكێتی بەهۆی پۆستی سەرۆك كۆمارەوە ، هەفتەی داهاتوو دانوستاندنەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێیو حكومەتو سەرۆكایەتی پەرلەمان دەستپێدەكەن.
یەكێتی چاوی لەسەر دوو پۆستی باڵایە لە سەرۆكایەتییەكانی پەرلەمانو حكومەتی نوێ، كۆسرەت ڕەسوڵو ماڵی تاڵەبانی كاندیدی جیاوازیان هەیەو ململانێی بەدەستهێنانی پۆستەكان دەكەن.
سهرچاوهكهی ناو یهكێتی به خواكوڕكی گووت :” لەو دوو پۆستەی یەكێتی داوای دەكات سەرۆكی پەرلەمانو جێگری سەرۆكی حكومەتە، كۆسرهت ڕهسوڵ به بنهماڵهی تاڵهبانی گوتووه دەبێت ماڵی مام جەلال كاندید بۆ یەكێكیان دیاریی بكەنو منیش بۆ ئەوەی دیكەیان” .
سهرچاوهكه دهڵێت :””ئەگەر سەرۆكی پەرلەمان بۆ ماڵی مام جەلال بێت ئازادن كێ دیاریی دەكەنو كاندیدی دیاریان قوباد تاڵەبانی یان بێگەرد تاڵەبانی یە، بۆ جێگری سەرۆكی حكومەتیش قادر حەمەجان كاندیدی كاك كۆسرەتە.”
ململانێ ناوخۆییەكانی یەكێتی لە كاتێكدایە هێشتا پارتی هیچ پۆستێكی بۆ ئەو حیزبە یەكلایی نەكردووەتەوەو پەیوەستی كردووە بە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتەوە، پارتی دەیەوێت لە پێكهێنانی كابینەی نوێدا سەرۆكوەزیران دوو جێگری هەبێت، یەكێكیان بۆ كاروباری كارگێڕیو ئەوەی دیكەیان بۆ دارایی.
پرسی دوو جێگر بۆ سەرۆكی حكومەت خواستی بنهماڵهی تاڵهبانی نییە، بەوپێیەی لە بەرژەوەندیی قوباد تاڵەبانی نابینن كە “چاوی لەو پۆستەیە بە دەسەڵاتی فراوانەوە.”
سهرچاوهكهی ناو یهكێتی گوتیشی :” كۆسرەت ڕهسوڵ كێشەی نییە ئەگەر سەرۆكی حكومەتی داهاتوو دوو جێگری هەبێتو یەكێكیان وەربگرن لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان، ئێستا تەنها پۆستی قوباد تاڵەبانی بووەتە گرێ كوێرە، چونكە قوباد تاڵهبانی نایەوێت ببێتە سەرۆكی پەرلەمانو ئەگەر سەرۆكی حكومەت دوو جێگری هەبێت ئەوەش ناكات.”