ئاراس حه‌سۆ میرخان : لە ئەولەویەتی پارتیدا نییە کە کۆمەڵ بەشداری لە حکوومەتدا بکات

رۆژی شەممە ١٧ی ١١ی ٢٠١٨ شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، سەردانی هەریەک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕانی کرد، بەڵام شاندەکە سەردانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی نەکرد، لە کاتێکدا ئەوانیش خواستی بەشداریکردنیان لە حکوومەت هەیە.

ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی ڕاگەیاند: ”لە ئەولەویەتی ئێمەدا نییە کە کۆمەڵی ئیسلامی بەشداری لە حکوومەتی داهاتووی ھەرێمی کوردستاندا بکات، تەنیا ئەو دوو لایەنە لە ئەولەویەتی پارتین کە ڕۆژی یەکەم سەردانمان کردن“.

ئەندامه‌كه‌ی سەرکردایەتی پارتی ده‌شلێت: ”زۆر ئاساییە“ ئەگەر کۆمەڵی ئیسلامی خواستی بەشداری لە حکوومەتی داهاتوودا یانیش”ھەر لایەنێکی دیکە پابەندی مەرجەکان نەبێت، ئەوا بەشداری لە حکوومەتدا ناکات“.

لە کۆتایی دا ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی ئاشکرای کرد کە هەرچەندە لە داهاتوودا پارتی سەردانی کۆمەڵ دەکات و ”ئەگەر مەرجەکانی قەبوڵ کرد“، ئەوا دەتوانێت بەشداری لە حکوومەتدا بکات، بەڵام ”مەرج نییە بەشداری بە کۆمەڵ بکەین“.

لای خۆیه‌وه‌ بیلال سلێمان بەرپرسی ناوەندی حکومەت و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دەڵێت:” تا ئێستا کۆمەڵی ئیسلامی هیچ بڕیارێکی یەکلایی کردنەوەی نەداوە سەبارەت بەبەشداری کردن یاخود بەشداری نەکردن لەحکومەت ،پاشان ده‌بێت پارتی لەگەڵ ئەو لایەنەی دەیەوێت بەشداری بکات لەحکومەت سەردانی بکات داوایان لێبکات و وردەکاری بخاتەڕوو، وە ئەگەر بۆ نمونە بەشداری کۆمەڵیان پێ باشبوو، دواتر کۆمەڵ ڕێکاری خۆی هەیە، ئەویش یەکەمجار سەرکردایەتی قسەی لەسەر پێشنیارەکان دەکات کە بۆی کراوە، دواتر کۆبونەوەیەکی فراوان ساز دەکات بە ئامادەبونی کادیرە باڵاکان لەوێ گفتوگۆی تێروتەسەلی لەسەر دەکات لەسەر بەشداری کردن یاخود بەشداری نەکردن”.

Back to top button