له‌ دوای خیانه‌تی ١٦ی ئۆکتۆبەره‌وه‌ قۆناغێكی نوێی هاوسه‌رگیری له‌دادگاكان ئه‌نجام ئه‌درێت

رووداوەکانی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر وای کردووە کە دادگاکانی کەرکوک و خانەقین خورماتوو بووەتە ویستگەیەکی نوێ بۆ ھاوسەرگیری دووەم و سێیەم هه‌تا چوارەمیش ،به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی هاوسه‌ری یه‌كه‌م وه‌ربگیرێت .

یه‌كه‌م یاسای باری كه‌سێتی مه‌ده‌نی له‌ عێراق له‌ ساڵی 1959 به‌ ژماره‌ 188ده‌رچووه‌‌و تا ئه‌مڕۆش به‌ركاره‌‌و پشت به‌چه‌ند حوكمێك ده‌به‌ستێت كه‌ له‌شه‌ریعه‌تی ئاینییه‌كان‌و یاسا شارستانییه‌كان وه‌رگیراوه‌‌و به‌بێ لایه‌نگیری مه‌زهه‌ب‌و ئاینه‌كانی تێكه‌ڵ كردووه‌ ،له‌ مادده‌ی (41)ی ده‌ستووردا هاتووه‌ “عێراقییه‌كان ئازادن له‌ پابه‌ندبوونیان به‌ باری كه‌سێتیانه‌وه‌، به‌پێی ئاینیان یاخود مه‌زهه‌بیان یان بیروباوه‌ڕیان یان هه‌ڵبژاردنیان.

به‌ڵام له‌ دوای خیانه‌تی 16ـی ئۆکتۆبەره‌وه‌ لە دادگاکانی كەركوك و خانەقین وخورماتوو  سەبارەت بەئەنجامدانی هاوسەرگیری دووەم و سێیەم و چوارەم بەبێ‌ وەرگرتنی ڕەزامەندی هاوسەری یەكەم پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجام ئه‌درێت ،ئەم ھەنگاوە ناڕەزایی رێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی لێکەوتووەتەوە و چالاكوانانی بواری ژنانیش بەتوندی لەدژی دەوەستنەوە، شارەزایانی بواری یاساش دەڵێن: بڕیارەكە پێچەوانەی یاسا كارپێكراوەكانی عێراقی نیە، بەڵام كاریگەری نەرێنی لەسەر كۆمەڵگە دەکات بە تایبەت خەڵکی کوردستان .

دادگاکانی كەركوك و خانەقین بڕیاردەدات چیتر بۆمارەكردنی ھاوسەرگیری دووەم، پێویستیان به‌ ڕەزامەندی ھاوسەری یەكەم نه‌بێت،بڕیارەكەش لەلایەن ئەنجومەنی دادگای باڵای عێڕاقیەوە ئاڕاستەی سەرجەم دادگاکانی ناوچەکانی مادەی ١٤٠كراوە و خراوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ .

 

له‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام حسێن و هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌شێك له‌ به‌رێوه‌بردنی عێراقی گرته‌ده‌ست، بڕیاری ژماره‌ 137ی ده‌كرد كه‌ داواده‌كات ئه‌م یاسایه‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌‌و سه‌رله‌نوێ كار به‌ دادوه‌ری مه‌زهه‌بی بكرێت، به‌ڵام دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ ساڵی 2004دا هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌ .

حزبه‌ ئیسلامییه‌ شیعه‌‌و سوننه‌كان هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاساكه‌یان دا‌و هه‌موویان به‌هۆی گوشاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌رێی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوانه‌وه‌، شكستیان هێنا.

 

العالم نیوز

Back to top button