ئه‌وروپا ده‌میرتاش ئازاد ده‌كات و سه‌رۆككۆماری توركیا ڕازی نابێت
وێبسایتی فه‌رمی دادگای مافه‌كانی مرۆڤ له ئه‌وروپا، ڕاگه‌یه‌نراوێكی له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و داوا له دادگاكانی توركیا ده‌كات، رێكاری پێویست بۆ ئازادكردنی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په بگرنه‌به‌ر.
دادگای مافه‌كانی مرۆڤ له ئه‌وروپا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ده‌ستگیركردنی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤه و هیچ بیانووێكی یاساییش بۆ ده‌ستگیركردنی نییه.
لای خۆیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا رایگەیاند:” پابەندی بڕیارەكەی دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا نابین”.
هاوكات وەزارەتی دادی توركیا ده‌ڵێت:” پێویستە دادگای ئه‌وروپا ناوەرۆكی بڕیارەكەی دادگای مافی مرۆڤی توركیا بزانن، بەڵام بڕیاری كۆتایی ئازادكردنی دەمیرتاش لە دادگاكانی توركیا دەدرێت نەك ئەوروپا”.
ده‌میرتاش، له ٤ی تشرینی دووه‌می ۲۰۱٤ه‌وه به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه ده‌ستگیركراوه و تا ئێستاش چه‌ندینجار دانیشتنی دادگاییكردنی به‌ڕێوه‌چووه.