بەرهەم ساڵح داوای پێكهێنانی بەرەیەك لە ناوچەكە بە سەركردایەتی ئێرانی كردووە, داوادەكرێت لەبەرامبەر قسەكەی لێپێچینەوەی لەگەڵ بكرێت
دوای ئەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری یەكێتی لە بەغدا, سەردانی وڵاتی ئێرانی كرد, لەسەردانەكەیدا چاوی كەوت بە حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران و چەند بەر پرسێكی باڵای ئێران كە بە پێی زانیاریەكان داوای كردووە كە بەرەیەك پێكبهێرێت لە ناوچەكە بەسەركردایەتی ئێران, ژمارەیەك نوێژەرو ئەكادیمیستیش دەڵێن:” پێویستە لە بەرامبەر ئەو قسەیە بەرهەم ساڵح لێپێچینەوەی لەگەڵ بكرێت”.
سەنتەری عێراقی نوێ بۆ توێژینەوە، كە ئەندامانی بریتین لە كەسانی ئەكادیمی و پسپۆڕی تایبەتی بوارە جیاوازەكان، رایگەیاندووە، پێویستە پەرلەمانی عێراق لێپێچینەوە لە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری وڵاتەكە بكات.
ئەو سەنتەرە هۆكاری ئەوەی بۆ لێدوانی بەرهەم ساڵح لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامیی ئێران گەڕاندووەتەوە، كە تێیدا داوای پێكهێنانی بەرەیەكی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردبوو، بەشێوەیەك ئێران رۆڵێكی دیاری لەناو بەرەكە هەبێت.
لێدوانەكەی سەرۆك كۆماری عێراق هاوكاتت بوو لەگەڵ سەپاندنی چەندین سزا بەسەر ئێران لەلایەن ئەمریكاوە و دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكاش هەڕەشەی لە هەموو ئەو كەس و دەوڵەتانەی كار لەگەڵ ئێران دەكەن، كە ئەگەر بەردەوام بن، هەمان سزاكانی سەر تاران، ئەوانیش دەگرێتەوە.