سەرۆکی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە لە هەنگاریا: هەنگاریا بەڵێنی هاوکاری زیاتری بە پێشمەرگەدا

 

دوای ئەوەی شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی وڵاتی هەنگاریای کرد ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە کۆبوویەوە، سەرۆکی شاندی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت:” هەنگاریا بەلێنی هاوکاری زیاتری بە پێشمەرگەداوە”.
سیروان بارزانی، سەرۆكی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ھەنگاریا و بەرپرسی میحوەری گوێڕ- مەخموور، راگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ھەنگاریا كۆبوونەتەوە و داواكارییەكانی پێشمەرگەیان گەیاندوونەتە ئەوان.

سيروان بارزانى ئاماژەی بەوەش كرد، ئەوان بەڵێنیان داوە بەردەوام بن لە ھاوكاریكردنی پێشمەرگە.

هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه‌، جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامى شاندى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ بۆ هه‌نگاريا باسى له‌ ورده‌كارى كۆبوونه‌وه‌كانيان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى سه‌ربازى هه‌نگاريا كرد و رايگه‌ياند، كۆبوونه‌وه‌كانمان زۆر سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌چوون.

گوتيشى: هه‌نگاريا زۆر هاوكارى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كردووه‌ و ئه‌وان به‌ڵێنيشيان داوه‌ به‌رده‌وام بن له‌ هاوكاريكردنى پێشمه‌رگه‌.

روونيشيكرده‌وه‌، له‌ رابردوودا 12 ليواى پێشمه‌رگه‌ يه‌كيان گرتووه‌ته‌وه‌ و بڕيارى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌يه‌ كه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ يه‌كبخرێنه‌وه‌ و سوپايه‌كى نيشتيمانى پێكده‌هێنرێت.

Back to top button