کونسوڵی تورکیا لە هەولێر: خالە گومرگیەکانی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردسان کێشەی بۆ بازرگانی ئێمەش دروستکردووە
دوای ئەوەی حەشدی شەعبی لە ناوە کوردستانیە داگیرکراوەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دانا، خالەگومرگیەکان ناڕەزیەتی ناوخۆ‌و دەرەوەی لێکەوتەوا،کونسوڵی تورکیا لە شارى هه‌ولێر، هاکان کەرەچای، رايگه‌ياند، خاڵە گومرگییەکانی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان کێشەی گەورەی بۆ بازرگانانی تورکیا درووستکردووە و بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە بازرگانیان.
هاکان کەرەچای، گوتيشى: تورکیا خوازياره ئەو خاڵە گومرگیانە نەمێنن چونکە پلانی ئەوەیان هەیە هەرێمی کوردستان بکەنە خاڵی دەستپێکی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو.
بڕياره سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆببێته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا يه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كان تاوتوێكردنى پرسى خاڵه گومرگييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و كه‌ركووك، سلێمانى و كه‌ركووكه.
محه‌ممه‌د شاكر، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانيش سه‌باره‌ت به‌و پرسه، پێشبینی دەکات لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممە نوێنه‌ران دەنگ بە لابردنی خاڵە گومرگییەکان بده‌ن.