ترەمپ پیڵانێکی ئێران لە عێراق ئاشکرا دەکات
دوای ئەوەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند لە ئێستادا پەیامی دژ بەیەک لە میدیاکان ئاراستەی یەکتری دەکەن، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند ئێران هەوڵی لەباربردنی پرۆسەی دیموكراسی لە عێراق دەدات، هەروەها هەوڵیش دەدات سەقامگیری عێراق و ناوچەكە بشێوێنێت.
سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكیدا دووپاتی كردەوە ئێران داینەمۆی تێكدانی سەقامگیری عێراق و وڵاتانی تری ناوچەكەیە.
هەروەها گوتیشی ئێران بەرپرسە لە شەڕی ئێستەی یەمەن، هەوڵیش دەدات تەواوی ناوچەكە بشێوێنێت.
دۆناڵد ترەمپ ئەوەشی گوت كە وڵاتی سعوودیە هاوپەیمانێكی كارای وڵاتەكەی لە ناوچەكەدا بۆ رووبەرووبوونەوەی ئێران.
سەرۆكی ئەمریكا گوتی وای لێ هاتووە جیهان ببێتە ناوچەیەكی زۆر مەترسیدار، بۆ نموونە ئێران هۆكاری شەڕی لەبریە دژی سعوودیە لە یەمەن، هەوڵی شێواندنی سەقامگیری عێراقیش دەدات، هەروەها پشتیوانی حزبوڵای تیرۆریستی لبنان و بەشار ئەسەدی دیكتاتۆری سووریا دەكات، كە ملیۆنان هاووڵاتی سووریای كوشتووە. هەروەها ئێران ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیانی ئەمریكی و هاووڵاتیانی بێ تاوانی تری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كوشتووە.