وەزیری بەرگری تورکیا: جەمال خاشقچی بەفەرمانی تایبەتی محەمەد بن سەڵمان کوژراوە
دوای ئەوە ڕۆژنامەنوس و رەخنەگری سعودی جەمال خاشقچی لە نێو کونسولخانەی وڵاتەکەی لە تورکیا کوژرا ،خاڵوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی به‌ڵگه‌ی ته‌واوی له‌به‌رده‌سته، كه پشتڕاستیدهكاتهوه محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه به‌رپرسی یه‌كه‌می كوشتنی جه‌مال خاشوقچییه.
خاڵوس ئاكار له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی میدیایی “BBC”ـى به‌ریتانی جه‌ختی كرده‌وه، “18 كه‌س له كوژرانی خاشوقچی تێوه گلاون، ئێستا ئه‌وان له سعوودییه ده‌ستبه‌سه‌رن”، گوتیشی: “داواكاری گشتی توركیا داوای له ریاز كردووه ئه‌و 18 كه‌سانه راده‌ستی توركیا بكات، بۆئه‌وه‌ی دادگایی بكه‌ن، هه‌روه‌ك ده‌زانن ئێمه چه‌ند بهڵگهیهكیشمان له‌به‌رده‌سته و نیشانی چه‌ندین وڵاتمان داوه، له‌وانه‌ش ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “ئێمه چه‌ند تۆمارێكی ده‌نگیشمان له‌به‌رده‌سته، ئێستا بڵاویان ناكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ده‌كرێت هه‌ر كاتێك داواكاری گشتی توركیا بڕیارێكی گونجاو له‌مباره‌یه‌وه بدات، بڵاویان بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر رێڕه‌وی گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌و كه‌یسه”.
وه‌زیری به‌رگری توركیا جه‌ختی كرده‌وه، “داوامان له سعوودیه كردووه ئه‌و تۆمه‌تباره‌كان راده‌ستمان بكات و ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، واباشه له‌و شوێنه دادگایی بكرێن، كه تاوانه‌كه‌یان لێ ئه‌نجامداوه، به‌ڵام تائێستا ریاز هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌و داواكارییه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی نه‌داوه‌ته‌وه”.
ئاكار ئاشكرایكرد، “ئێستا هه‌ندێك به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌سته كه تێوه‌گلانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه له كوشتنی خاشوقچی ده‌سه‌لمێنن، پیشانی ژماره‌یه‌ك وڵاتیشمان داوه و نوێنه‌ری ئێمه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و بابه‌ته له هه‌موو گۆشه‌یه‌كه‌وه دیراسه‌ی ده‌كات”.
سه‌باره‌ت به‌و پرسیارانه‌ش كه چۆن توركیا ئامێری نهێنی تۆماركردنی ده‌نگی له باره‌گای كونسۆڵخانه‌ی سعوودییه داناوه؟ وه‌زیری به‌رگری توركیا گوتی: “هیچ شتێكی له‌مجۆره نییه، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵگانه‌مان له‌و سه‌رچاوانه وه‌رگرتووه، كه تۆماریان كردووه”.
له وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش كه پێشكه‌شكاری “BBC” ئاراسته‌ی توركيا كردن، به‌وه‌ی كه توركیا باس له‌وه ده‌كات كه هه‌وڵ بۆ چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری ده‌دات له دۆسیه‌ی خاشوقچی، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره رۆژنامه‌نووسان ده‌خه‌نه زیندانه‌وه، ئاكار گوتی: “هیچ رۆژنامه‌نووسێك له‌زیندان نییه كه بكرێت دۆسییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی خاشوقچی به‌راورد بكرێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ی زیندانی كراون، له ئه‌نجامدانی تاوان تێوه گلاون و ئه‌وانه رۆژنامه‌نووسیش نین.