ئەنجوومەنی ئاسایش: راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە

خواكوڕك
 
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دانپێدان و دەستگیرکردنی چەند تیرۆرستێک بڵاو كرده‌وه‌.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان له‌ په‌لاماره‌كه‌دا كردووه‌، ژماره‌یان 200 چه‌كدار بووه‌.
 
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:
 
راگه‌یاندراوێک له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌
 
هێرشه‌ تیرۆریستیه‌که‌ی چه‌کداران و شانه‌ نوستووه‌کانی داعش له‌ که‌رکوک، شکستیهێنا و تیرۆریستان دانیان به‌ پیلانه‌کانیاندا ناوه‌، که‌ نزیکه‌ی (٢٠٠) چه‌کداریان له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌کانی حه‌ویجه‌وه‌، گه‌یاندۆته‌ ناحیه‌ی به‌شیر و له‌وێشه‌وه‌ به‌پێ، تاکو نزیک گوندی (عبادات) هاتوون، دواتر به‌ دوو گه‌ڵابه‌، گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نزیک (شركة طارق)  له‌ باشوری که‌رکوک.
 
شانه‌ نوستووه‌کانی داعش، به‌ چوار ئۆتۆمبێلی کیا بارهه‌ڵگر و چه‌ند ئۆتۆمبێلێکی دیکه‌، له‌ چه‌ند کاتێکی جیاوازی به‌ره‌به‌یانی ٢١/١٠/٢٠١٦ به‌شێوه‌ی مه‌فره‌زه‌ چەکدارانیان گواستۆتەوە ناو شاری که‌رکووک, تيرۆریستان, په‌لامار و هێرشی چه‌کدارییان له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌ک و باره‌گایه‌کی ئیداری و ئه‌منی و سیاسی، ده‌ستپێکردووه‌, له‌به‌رانبه‌ردا، هاوڵاتیان و ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی که‌رکوک، به‌ توندی وه‌ڵامی هێرشه‌ تیرۆریستیه‌که‌یان دایه‌وه‌ و شکستیان پێهێنا.
 
 ده‌زگاکانی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، له‌ هه‌مان کاتی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، ئۆپه‌راسیۆنه‌ هه‌واڵگری مه‌یدانیه‌کانیان ده‌ستیپێکرد، توانرا شانه‌ نوستووه‌کانی هاوکار له‌و هێرشه‌دا، ده‌ستگیربکرێن که‌ دانپێدانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م راگه‌یاندراوه‌دا، بڵاوکراوه‌ته‌وه‌, لێکۆڵینه‌وەش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک ده‌ستگیرکراوی دیکه‌ به‌رده‌وامه‌,  له‌ داهاتوودا زانیاری زیاتر بۆ رای گشتی ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
 
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان
 
٣٠/١٠/٢٠١٦
دەقی راگەیاندراوەكە
دەقی راگەیاندراوەكە
Back to top button