بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی گۆران پرۆژه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌ی ڕاپه‌راندن و جڤاتی نیشتیمانی ده‌كرێت

به‌شێك له‌ هه‌ڵسوڕاوانی دیاری گۆڕان پرۆژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌یان ئاراسته‌ی خانه‌ی ڕاپه‌راندن و جڤاتی نیشتیمانی گۆران ده‌كه‌ن ،له‌ پرۆژه‌كه‌یاندا هه‌ڵسوراوانی گۆران داوای هه‌ڵبژاردنه‌ نێوخۆییه‌كانی گۆران ده‌كه‌ن .

دانا ڕەزا، بەرپرسی ڕایەڵەی فەرمانبەرانی لە مەکۆی چەمچەماڵی گۆڕان، ڕاگەیاند:”گۆڕان لەماوەی ھەشت ساڵی ڕابردوودا ڕکابەرییەکی باشی یەکێتی دەکرد و لە سنووری پارێزگای سلێمانی جێگای بە یەکێتی لەق کردبوو، بەڵام بینیمان لەم ھەڵبژاردنەدا بەھۆی ساختەکارییەوە دەنگەکانی گۆڕان کەم بوویەوە و یەکێتی دەڵێت ئێمە ھەستاوینەتەوە، بۆیە ئێستا کە گۆڕان ئامادەکاری بۆ بەھێزکردنەوەی دەکات، یەکێتی ترسێکی زۆری لە بەھێزبوونەوەی گۆڕان ھەیە”.

بەرپرسی ڕایەڵەی فەرمانبەرانی لە مەکۆی چەمچەماڵی گۆڕان گوتیشی :” گۆڕان لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ەوە کۆنفرانسی خۆیان دەبەستن و لەپێناو بەھێزکردنەوەی گۆڕاندا کۆمەڵێک گۆڕانکاری ڕیشەیی ئەنجام دەدەن و کەسی نوێ دەهێننە پێشەوە، بۆیە یەکێتی دەبێ خەون بە لاوازیی گۆڕانەوە ببینێت“.

بەرپرسه‌كه‌ی ڕایەڵەی فەرمانبەرانی گۆڕان،ده‌شلێت:” یەکێتی ھەوڵی ئەوە دەدات گۆڕان بتوێنێتەوە و ڕۆژانە بانگەشەی ئەوە دەکات کە خەڵک لەناو گۆڕان دەچێتەوە ناو یەکێتی، ئەم کارەشی بە ھەوڵێکی لەرز بۆ لەکەدارکردنی گۆڕانوەسف کرد”.

جموجۆڵی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا هۆكاری سه‌ره‌كییه‌ بۆ توڕه‌ بوونی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان وەرگرتنی بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری مانگانە بە نهێنی لە یەکێتی، هەروەها تاپۆرکردنی سەرجەم موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، جگە لە پەیوەندییە تایبەتەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ گورپی خیانه‌تكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، کێشەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا درووست کردووە و بەشێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەکە بە ئاشکرا نیگەرانی خۆیان ده‌رده‌بڕن .

Back to top button