گۆران و یه‌كێتی و مه‌سیحی و توركمان به‌نیازی وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمن
دوای ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند :كه له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت وه‌زاره‌ته‌كان گۆرانكاریان به‌سه‌ر دادێت و سه‌رۆكی حكومه‌ت دوو جێگری ده‌بێت ، سه‌رجه‌م لایهنهكانیتر چاویان له پۆسته و ئاماده‌ن پارتی به‌شداریان پێبكات و ههیهركه له یه‌كێتی و گۆڕان و توركمان و مه‌سیحیه‌كانیش داوای پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە لە خولەكانی پێشووشدا جێگری سەرۆك وەزیرانی هەبووە، لەم خولەشدا داواكارە پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرێتەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە گوتەبێژی یەكێتی ده‌لێت:” پۆستەكانی سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكوەزیران بۆ یەكێتییە و سەرۆك وەزیرانیش بۆ پارتییە.
بزوته‌نه‌وه‌ی گۆران له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاوی له‌سه‌ر جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمه ، سەرچاوەیەكی ئاگادارلە له‌ناو گۆران ده‌ڵێت:” گۆڕان دەیەوێت بە بەشداری لە حكومەت سەنگ و پێگەی بەهێزبكاتەوە و ململانێی یەكێتی بكات، چونكە بەهۆی شكستی لە دوو هەڵبژاردنی پێشوودا پێگەی سیاسی و جەماوەری زۆر دابەزیوە”.
پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە لە ھەرێمی کوردستان، ئایدن مەعروف لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ێمە وەکو بەرەی تورکمان نیازمان ھەیە بەشداربین لە پڕۆسەی سیاسی و لە کابینەی نوێی حکوومەت، بۆ ئەو مەبەستەش داواکارین پۆستی جێگرێکی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم بۆ تورکمان بێت”.
لای خۆشیه‌وه رۆمیۆ هه‌كاری سكرتێری گشتی پارتی دیموكراتی بهیتولنههرین كه هاوكات ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی گووتی:” ئێستا باس له‌وه ده‌كرێت له سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان جێگرێك بۆ گه‌لی ئێمه و جێگرێك بۆ برا توركمانه‌كان بێت، ئه‌وه جگه له وه‌زاره‌ت و پۆسته‌كانی دیكه‌ی خوارتر له وه‌زیر، ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تیش پشكمان ده‌وێت”.