سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ی11ی2018، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له پۆل گیبارد، باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق و نانسی بێرگیرۆن، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی كه‌نه‌دا له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
پۆل گیبارد، باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق شاندی یاوه‌ری خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی داعش و حه‌واندنه‌وی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر ده‌ربڕی و پوختهیهكهی ده‌رباره‌ی به‌رنامه و چالاكی و هاوكارییه‌كانیان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان خسته ڕوو، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه كه‌نه‌دا به بایه‌خه‌وه سه‌یری یه‌كسانیی جه‌نده‌ری، به‌شداریی كارای ئافره‌ت له جومگه‌كانی بڕیار و پرسی حوكمڕانی و لامه‌ركه‌زییه‌ت ده‌كات.
هەروەها سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ره‌وشی ئه‌مڕۆ و قۆناخی نوێی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خسته‌ڕوو و تیشكی خسته سه‌ر قۆناخی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و پشتیوانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا و رۆڵی كه‌نه‌دای له‌مباره‌یه‌وه به‌رزنرخاند.
تاوتوێكردنی دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران، پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌نگاوه ئه‌رێنییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ی ره‌وش و رۆڵی ئافره‌تان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كه‌نه‌دا و به‌ره‌وپێشبردنیان و دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.