نوری حه‌مه عه‌لی :سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا بۆ جێبه‌جێكردنی خواستی خه‌ڵكی كوردستانه
نوری حه‌مه‌عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند:” تا ئێستا به‌ڕه‌سمی واده‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ شاری به‌غدا یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا وه‌فدێكی ئه‌مریكا سه‌ردانی هه‌رێمی كرد، جگه‌له‌وه‌ش سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا بۆ جێبه‌جێكردنی خواستی خه‌ڵكی كوردستان و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ۱٤۰ی ده‌ستوری عێراقه”.
نوری حه‌مه‌عه‌لی به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركوك گوتیشی:”ئامانجێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ شاری به‌غدا یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پشكی بودجه‌و موچه‌ی پێشمه‌رگه‌یه كه ناكرێت بۆ ئه‌مساڵیش بودجه‌ی گشتیی عیراق به‌زۆرینه‌و كه‌مینه تێپه‌ڕێندرێت”.
نوری حه‌مه‌عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌ڵێت:”كێشه‌یه‌كی دیكه كه پێشتر هه‌بوه‌و ئێستاش به‌رده‌وامه، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پشكی كورده له‌دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی عیراقدا، چونكه به‌رده‌وام غه‌در له‌كورد كراوه له‌پۆسته سه‌ربازییه‌كاندا”.
له‌باره‌ی چاره‌نوسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆنه‌بوونه‌وه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی دیكه‌دا، به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركوك ده‌شلێت:”له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌یه‌كێتیی و گۆڕان كۆبۆوه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت بۆ ده‌ستپێكی دانوستانه‌كانی داهاتوو پارتی كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ئه‌نجامبدات”.