به‌هۆی خیانه‌تی ١٦ـی ئۆکتۆبەره‌وه هێماكانی به‌عس له‌كه‌ركوك زیندوو ده‌كرێنه‌وه
تراژیدیای خیانەتی ١٦ـی ئۆکتۆبەر زۆر قووڵ و ناخ هه‌ژێنه خیانەتێک بوو زیاتر لەسەدا ٥٢ـی خاکی کوردستان له‌لایه‌ن لاهورو ئاراس جه‌نگی و پاڤڵ تاڵه‌بانی ئه‌ندازیارانی خیانه‌ته‌كه ڕاده‌ستی هێزه ئێرانیه‌كان و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی کرا .
بە بڕیاری راكان سەعید جبوری پارێزگاری كاتی كەركوك، هێماكانی حزبی بەعس سەرلەنوێ دادەنرێنەوە ئەمە لە كاتێكدا بە بڕیاری ئەنجومەن و ئیدارەی پێشوو ئەو هێمایانە لادرابون.
به پێی زانیارییه‌كانی “خواكوڕك ” بە بڕیاری راكان سەعید جبوری پارێزگاری كاتی كەركوك، پەیكەری چوار شمشێركە لە شوێنی پێشوی خۆی له گەڕەكی عەرەفە دادەنرێتەوە.
ئەو پەیكەری چوار شمشێره‌كه یەكێكە لە هێماكانی حزبی بەعس و بە بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگا و ئیدارەی پێشووی كەركوك ئەو هێمایانە لادرابون، بەڵام لە ئێستادا بە بڕیاری راكان سەعید ئەو پەیكەرە دادەنرێتەوە و چەند رۆژێكە ئامادەكاری بۆ كراوە”.