كۆسرهت ڕهسوڵ: هەندێك كەس بوونهته مشهخۆر لهسهر حسابی خوێنی شههیدان
ئەمرۆ چوار شهممه ۲۱ی۱۱ی۲۰۱۸ لە میانی بەشداریكردنی لە مەراسیمی رۆژی شەهیدانی یەكێتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند:” هەندێك كەس هەن بوونەتە مشەخۆر لەسەر حسابی خوێنی شەهیدەكان و ماندووبوون و قوربانیدانی پێشمەرگە”.
جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی گوتیشی:” كەموكوڕی زۆر هەیە لە ژیان و گوزەرانی كەسوكاری شەهیدان، ژیانی هەموویان وەك یەك نییە، بەڵام پشت بەخوا هەوڵدەدەین بە هیمەتی هەموو لایەك دۆخەكە چاك بكەین “.
كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی دهڵێت: لەمڕۆژە پیرۆزەدا داوا لە هەموو هەڤاڵانی یەكێتی دەكەم ، ئەوانەی كە بەراستەقینە یەكێتین، نەك هەر بەناو یەكێتی بن و بە كردەوەش پێچەوانەی یەكێتی بن، داواكارم لە هەموو لایەك هەوڵبدەن بۆ سەرخستنی ئەو پرۆژەی كە ئێستا هەمانە بۆناو یەكێتی و كۆمەڵگەو دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان”.
جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی دهشڵێت: بەراستی هەندێك كەس هەن بوونەتە مشەخۆر لەسەر حسابی خوێنی شەهیدەكان و ماندووبوون و قوربانیدانی پێشمەرگە، حەقوایە ئەو مشەخۆرانە جێیان نەبێتەوە لە كوردستان لەپێناوی ئەوەی پاكسازی و چاكسازی لە كوردستان بكەین”.
لە كۆتایشدا كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی جهختی كردهوهو خەمباری خۆی بۆ كەسوكاری شەهیدان دهربڕی و گووتی : وهكو پێویست خزمەتیان نەكراوە.