د.بهدرخان سندی داوا دهكات داوای لێبوردن له كوردانی ئێزیدی بكرێت
دکتۆر بەدرخان سندی نووسەروشاعیر ڕوناكبیری دیاری كوردستان، لە کونفرانسێکدا لە ئەوروپا تایبەت بە مێژووی پرۆسەی جینوسایدی کوردانی ئێزیدی سازكرابوو ڕایگهیاند: بەشێکی زۆری ئەو پاکتاوە ئاینیەی له مێژوودا بە سەر کوردانی ئێزیدی ھاتووە بە فەتوای مەلا کوردەکانی سەردەمی عوسمانی و میرنشینی سۆران بووە ، ئەم ھەنگاوەیان وەک پیاوێکی ئاینی ئیسلامی جیبەجێ کردووە کە خزمەت بە نەتەوەکانی عەرەب و تورک دەکات ئەوان وەک داگیرکەر ھەڵسوکەوتیان کردووە دەبێ سەرکۆنە بکرێن”.
دکتۆر بەدرخان سندی نووسەروشاعیر ڕوناكبیری دیاری كوردستان داوا دەکات خەڵکی رۆشنبیر و دەستە بژێری شارەکانی جەزیرە لە باکوور و سۆران و رەواندۆز لە باشوور داوای لێبوردن لە کوردانی ئێزیدی بكهن”.
شایانی باسە دکتۆر بەدرخان سندی نووسەروشاعیر ڕوناكبیری دیاری كوردستان وههڵگری بڕوانامهی دكتۆرایه له بواری دهروونناسی و كهسایهتییهكی ئهكادیمی ناسراوه، وهك نووسهر و شاعیرێكیش جێدهستی له كایهی رۆشنبیری كوردیدا دیاره ، خاوەن ھەڵویست دیدی جیاوازە بەرامبەر کوردانی فەیلی و ساڵانێکی زۆرە بە بیرووڕا جیاوازەکانی بەرگری کردووە لە گرنگی پێکھاتە و پێگەی سیاسی و جەماوەری و مێژووی شۆڕشگێڕی و قوربانی دانی کوردانی فەیلی .