عارف روشدی: سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا لەسەر داوای هەموو ئەو شاندانە بوو كە لە ماوەی رابردوو هاتنە كوردستان

 

دوای ئەوەی راگەیێندرا كە سەرۆك بارزانی سبەی پێنجشەممە سەردانی بەغدا دەكات, بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی نوێ و هێز و لایەنە سیاسییەكانی عێراق كۆ دەبێتەوە، راوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی پارتی رایدەگەیەنێ:” كاتێك لایەنەكانی بەغدا سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد و لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆبوونەوە، داوایان كرد ئەویش سەردانی بەغدا بكات

عارف روشدی، راوێژكاری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندووە, سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا و سیاسییە و لە میانی سەردانەكەیشی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق كۆ دەبیتەوە، چونكە كاتێك لایەنەكانی بەغدا سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد و لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆبوونەوە، داوایان كرد ئەویش سەردانی بەغدا بكات، بۆیە بڕیاری دا سەردانی بەغدا بكات.

روشدی زیاتر گوتی، هەر لەمیانەی سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا باسی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و تەواوكردنی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق دەكرێت كە تا ئێستە تەواو نەبووە.

Back to top button