سەرۆك مەسعود بارزانی سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ سەركردەكانی عێراق كۆدەبێتەوە.
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو دەیان شاندی عەرەبەی لە بەغداوە سەردانی هەرێمی كوردستانیانكرد, داوا لە سەرۆك بارزانی كرا كە سەردانی بەغدا بكات, بۆ چارەسەكردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا, وا بڕیارە سەرۆك بارزانی سەردانی بەغدا بكات.
بە پیێ زانیاریەكانی( خواكوڕك) بڕیارە سبەی پێنجشەممە سەرۆك بارزانی سەردانی شاری بەغدا بكات، لە كۆبوونەوەكانیدا لەگەڵ سەركردەكانی عێراق باس لە پرۆسەی سیاسیی و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور بكات.
سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا بە یەكەم سەردانی دادەنرێت، دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بە سەرۆكاتی عادل عەبدولمەهدی، كە سەرۆك بارزانی پشتگیری خۆی بۆ حكومەتەكەی راگەیاندووە.