مەسروور بارزانی بۆ فراكسیۆنی پارتی: لەبەرامبەر ئەو بەڵینانەی داوتانە راستگۆبن

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ فركاسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان كبوویەوە, لە كۆبوونەوەكە رایگەیاند دەبێت لە خولی ئەمجارە,زۆرترین كار بۆ ئاسوودەیی ژیانی پێشمەرگە و سارێژكردنی برینەكانی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان بكەن

هەر لە دیدارەكەیدا لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی، مەسرور بارزانی باسی ئەركی پەرلەمانتاران كرد و رایگەیاند، “ئەركی قورستان لەئەستۆیە، چونكە دەبێت لەم خولەی ئێستادا سیستمێك جێگیر بكرێت، كە لە خزمەتی كوردستانێكی بەهێز بێت”، گوتیشی: “گەورەترین بەڵێن راستگۆییە”.

هەروەها مەسرور بارزانی زۆر بە بایەخەوە باسی لە ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان كرد و ئاماژەی بەوەدا، “پێویستە لەم خولەدا زۆرترین كار بۆ ئاسوودەیی ژیانی پێشمەرگە و سارێژكردنی برینەكانی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان بكەن”، و گوتی: “دەبێ ئەم پرسە بخەنە پێشینەی كارەكانتان”.

هەر لە وتەكەیدا مەسرور بارزانی باسی لە ماف و ئەركی هەمووان كرد و رایگەیاند، “هەموومان خاوەنی كوردستانین” و گوتی: “دەبێت كار بۆ سڕینەوەی فەرهەنگی لێكجیاكردنەوەی هاووڵاتی و دەسەڵات بكرێت و پێویستە كاری ئێمە رازیكردنی جەماوەر بێت، نەك ئەم و ئەو”.

لە درێژەی قسەكانیدا مەسرور بارزانی جەختی كردەوە، “پارتی بزووتنەوەیەكی جەماوەرییە بۆ هێنانەدی مافەكان و ژیانێكی ئاسوودە و خۆشگوزەران بۆ جەماوەری گەلی كوردستان”.

دووپاتیشی كردەوه،‌” پێویستە دەرفەتی یەكسان بۆ هەمووان بێ جیاوازی بڕەخسێندرێت”، گوتیشی: “پێویستە وەك دەسەڵاتی یاسادانان و چاوێریكردنی دەسەڵاتی جێبەجێكردن لەگەڵ هەموو پەرلەمانتاران لەكاركردندا هاوئاهەنگ بن”.

Back to top button