پەرلەمانی عێراق ژمارەیەک بڕیاری عەبادی هەڵوەشاندنەوە
دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی لە ماوەی سەرۆکایەتی کار بەڕێکەر ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد کە زۆربەیان دژ بەهەرێمی کوردستان بوون، ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بڕیاره‌كانى حه‌یده‌ر عه‌بادى، هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق، هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه له‌ماوه‌ى حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ردا، ده‌ری كردبوون.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مان، هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ى عه‌بادى له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ركراون، هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه و پێویسته سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێی عێراق، كاریان پێنه‌كات.
له‌ماوه‌ى حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ردا، عه‌بادى چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد، له‌وانه‌ش دانانى خاڵى گومركى له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانى عێراقدا