جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران بۆ كاروبارى دارايى و وه‌زيرى دارايى حكومه‌تى عێراق: سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا گرنگە

جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران بۆ كاروبارى دارايى و وه‌زيرى دارايى حكومه‌تى عێراق: سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا گرنگە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەواڵی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا لە میدیاکان بڵاو بوەوە کە بڕیارە سبەی پێنجشەممە سەردانی بەغدا بکات،جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران بۆ كاروبارى دارايى و وه‌زيرى دارايى حكومه‌تى عێراق، فوئاد حوسێن رايگه‌ياند، سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى بۆ به‌غدا گرنگه‌ و په‌يوه‌ندى به‌ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى به‌غدا و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌يه‌.

فوئاد حوسێن راشيگه‌ياند، هه‌موو لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان و خودى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقيش سه‌ردانه‌كه‌يان پێ گرنگه‌ و به‌ بايه‌خه‌وه‌ بۆى ده‌ڕوانن.

روونيشيكرده‌وه‌، ئێستا په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا باشتر بوونه‌ و باشتريش ده‌بن له‌ داهاتوودا و له‌ نێوان هه‌ردوولاشدا په‌يوه‌ندييه‌كى رۆژانه‌ و دانووستان هه‌يه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.

Back to top button