ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: هیچ گرێبەستێکی وزە لە سەردەمی عەبادی بەبێ گەندەڵی خەیالی نەکراوە
لەگەڵ ئەوەی حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، بەردەوام درووشمی ڕووبەڕوو بونەوەی گەندەلی دەگوتەوە، بە پێی ڕاپۆرتێكی ئه‌مریكی قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى له ناو وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانى عێراق له سەردەمی عەبادی بێ وێنەبووە.
ڕۆژنامه‌ى “ۆڵ ستریت جۆرناڵ”ى ئه‌مریكی، له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه، كه ئه‌سته‌مه له عێراق گرێبه‌ستێك به بێ به‌رتیلدان به به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كان له وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌تى عێراق، به‌تایبه‌ت له بوارى وزه، بكرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ئامانج له ڕاپۆرته‌كه هۆشداری دانه به كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كانى بوارى وزه، كه له عێراق كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دوور بكه‌ونه‌وه له‌و بواره و له گه‌ڵ لایه‌نه گه‌نده‌ڵه‌كاندا تێوه‌نه‌گلێن، به‌و پێیه‌ى له ئه‌مریكا یاسای تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سانى گه‌نده‌ڵدا، هه‌یه.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر زارى به‌رپرسه عێراقییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه: “ساڵى پار له سه‌رده‌مى حكوومه‌ته‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، هیچ گرێبه‌ستێك له بوارى وزه‌دا نه‌كراوه به‌بێ ئاماده‌بوونى لایه‌نێكى گه‌نده‌ڵیى حزبى و سیاسی له‌و گرێبه‌سته‌دا”.