ئەمریکا چەندین خالی پشکنینمان لە سنورەکانی ڕۆژئاوا داناوە بۆ ڕێگری کردن لە بەریەککەوتنی سوپای تورکیا و یەپەگە
لەگەڵ ئەوەی تورکیا بەبەردەوامی هەڕەشە لە هێزه چەکدارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات، ئەمڕۆ وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕێگری لە بەریەککەوتنی تورکیا و یەپەگە دەگرین.
جیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، “هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له باكووری سووریا چه‌ندین خاڵی چاودێری بۆ رێگریكردن له به‌ریه‌ككه‌وتنی سوپای توركیا و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده داده‌نێت”.
ماتیس گوتی: “ئێمه ژماره‌یه‌ك خاڵی چاودێری له هه‌ندێ ناوچه‌ی باكووری سووریا له سه‌ر سنووری توركیا داده‌نێین”، هه‌روه‌ها گوتی: “ئامانجی ئێمه له دانانی ئه‌و خاڵه چاودێریانه، بۆ رێگریكردنه له به‌ریه‌ك كه‌وتنی نێوان هێزه‌كانی سه‌ر به توركیا و هه‌سه‌ده”، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد، “رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و دوو هێزانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌ڕی دژ به داعش ده‌بێت”.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، “ئه‌مه‌ریكا هه‌ر هه‌وڵێكیش ده‌كاته ئامانج كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی توركیا بكات”، جه‌ختیشی كرده‌وه، “بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌ڕێگه‌ی سنووری نێوان توركیا و سووریا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام ده‌بین”.
ماتیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “پێویست به بڵاوكردنه‌وه‌ی هیچ هێزێكی دیكه‌ی زیاده له‌و ناوچانه ناكات”، به‌بێ ئه‌وه‌ی كاتی دانانی ئه‌و خاڵانه‌ی چاودێری ئاشكرا بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای ده‌ركردنی هێزه كوردییه‌كان له عه‌فرین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی، ئه‌نقه‌ره به به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له دژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌كات و، چه‌ندین جار نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌سه‌ده و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچانه نیشانداوه.