جەهەپە: پاڵپشتی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکات

دوای ئەوەی دوێنێ سێشه‌ممه‌ دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا به‌كۆی ده‌نگ داوای ئازادكردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشی‌ له‌ توركیا كرد و به‌نووسراوێكی فه‌رمیش داواكارییه‌كه‌یان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دادی ئەو وڵاتە كرد.

هەروەها سەلاحەدین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ دوای داواکاریەکە رایگەیاند، زیندانیكردنی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ‌پرۆسه‌ی یاساییه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو پرسێكی سیاسییه‌ و ده‌شڵێت “من كراومه‌ته‌ بارمته‌ی سیاسی”.

هەر لەبارەی ئەو پرسە، کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رایگەیاند  “پێویستە پابەند بین بە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، بەڵام خۆزگە دادگای دەستوور ئەو بڕیارەی بدایە”.

کڵچدارئۆغڵو رەخنەی لە گوتەکانی ئەردۆغان گرت کە رایگەیاندبوو، پابەندنابن بە بڕیارەکەی دادگای ئەوروپا لەبارەی دەمیرتاش. گوتیشی “ئەوان رێز لە دەوڵەتی یاسا دەگرن و ئەگەر دەیانەوێت وا پیشانبدەن لە رێز لە دەوڵەتی یاسا.

Back to top button