كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ستی پێكرد
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی به‌غدای کرد و وەک بڕیارە له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و چەندان سەرکردەی دیاری عێراقدا كۆ ده‌بێته‌وه.
سەرۆک بارزانی جیا له عادل عه‌بدول مه‌هدی لەگەڵ محه‌ممه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سائیروون و عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامیی عێراق و نووری مالیكی سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه‌دا کۆ دەبێتەوە.
كەمێك پێش ئێستا سەرۆك بارزانی گەیشتە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و لەلایەن عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لێكرا.
به پێى زانيارييه‌كان تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و عادل عەبدولمەھدی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەبێت.