حاكم زاملی: داعش له به‌عاج كۆبووه‌ته‌وه‌و حكومه‌تیش هیچ پلانێكی نییه
رۆژنامه‌ى (الشرق الأوسط) له‌زاری حاكم زاملى سه‌رۆكى پێشووى ليژنه‌ى ئاسايش و به‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگه‌یاند: پێش ساڵى ۲۰۱٤ داعش گه‌يشتبووه ئه‌و ناوچانه و خه‌ريكى به قاچاغبردنى نه‌وت و بازرگانى جگه‌ره بوو، هێزه ئه‌منييه‌كانيش سه‌رقاڵى ده‌ستكه‌وتنى پاره بوون و گوێيان به مه‌ترسييه‌كانى نه‌ده‌دا”.
حاكم زاملى ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ رۆژنامه‌ی الشرق الاوسط ده‌شڵێت:” ده‌ستگيركردنى ههڕهمهكييانهى خه‌ڵك، لاوازى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان، بێهێزى ئيداره‌ى خۆجێى بوونه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى داعش بێته‌وه سه‌ر هێڵ و له ناوچه‌كه گه‌شه بكاته‌وه”.
حاكم زاملی سه‌ركرده‌ی ڕه‌وتی سه‌در ئاشكراشيكرد” ئێستا داعش له ناوچه‌كانى باشوورى به‌عاج له سنوورى مووسڵ كۆبوونه‌ته‌وه و حكومهتش هيچ بايهخێك و پلانێكی نییه، كه له مووسڵ چ رووده‌دات و شاره‌كه رووبه‌ڕووى مهترسييهكى راسته‌قينه بووه‌ته‌وه”.