سه‌رۆك بارزانی : پشتيوانى ته‌واوى خۆم بۆعادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌رده‌بڕم و هاوكارى زياترى يه‌كتر ده‌كه‌ين
لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا، سەرۆک بارزانی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ كرد‌و كۆبویه‌وه .
دواى كۆتایهاتنی كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆك بارزانى رايگه‌ياند:” ئه‌م سه‌ردانه‌م بۆ به‌غدا به مه‌به‌ستى گه‌ياندنى پيرۆزباييم بوو بۆ جه‌نابى عادل عه‌بدولمه‌هدى و په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێمه په‌يوه‌ندى دێرينن و چه‌ندين ئاسته‌نگمان به‌يه‌كه‌وه تێپه‌ڕاندووه و به‌ر له رووخانى رژێم و دواى رووخانى رژێم به‌يه‌كه‌وه كارمان كردووه و عادل عه‌بدولمه‌هدى رۆڵێكى كاراى هه‌بوو له بنياتنانى عێراقى نوێ، سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى ئاسته‌نگه‌كان”.
سه‌رۆك بارزانی گوتيشى: كاتێك كه ئهبوهاشم راسپێردرا بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، كه به‌رپرسيارێتييه‌كى گه‌وره‌يه، ئه‌و كاته تێلم بۆ كرد و پشتيوانى ته‌واوى خۆمم بۆ ده‌ربڕى.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی ده‌شڵێت : ئێستا دووباره پشتيوانى ته‌واوى خۆم بۆ به‌ڕێز دكتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌رده‌بڕم و له داهاتووشدا هاوكارى زياترى يه‌كتر ده‌كه‌ين، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و په‌يوه‌ندييه به‌ره‌و پێش به‌رين، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين.