خیانهتی ١٦ـی ئۆکتۆبەر پارێزگای كهركوك دهكاته گرێكوێرهی سیاسی
كورد لە دوای خیانەتی ١٦ـی ئۆکتۆبەر کورد پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە دەست داوە و بە بریارێکی حکومەتی عێراق پارێزگارێکی سەپێنراوو دانراوە بۆ شاری کەرکوک یەکێتی ئەیەوێت ئەو پۆستە بە ھەر نرخێک بێت وەربگرێتەوە تا ئیستا چەندین ھەوڵ و رێکەوتنی ئەنجام داوە بەڵام شکستی ھێناوە .
دیلان غەفوور، پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی یەکێتی گووتی: “ھەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی دانانی پارێزگاری نوێی كەركووك، بێگومان بە رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی دەبێت و ھەنگاوی باش لەوبارەوە نراوە”.
مانهوهی راکان سهعید جبووری، کورد زیاتر لە كەركووك پەراوێز دەخرێت ،پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووك، بۆ دەستبەردار بوونی لە پۆستەکەی لە کۆتایی نزیك دەبێتەوە، بهڵام پارتی و یهكێتی تا ئێستا لهسهر دانانی كهسێك بۆ پۆستی پارێزگای كهركوك ڕێكنهكهوتوون ،پێویسته کورد چیتر کات بەفیڕۆ نەدات ،چونكه نیگەرانییەکانی خەڵکی کەرکووك لە بەرامبەر دۆخی شارهكهیان رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبن، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووکیش ئەگەرچی لە ماوەی یاسایی نزیک دەبێتەوە بۆ جێهێشتنی پۆستەکەی.
خیانهتی۱٦ـی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە گروپێكی خیانهتكاری ناویهكێتی هاوكاریی هێزه ئێرانییهكان و میلیشیاكانی حهشدی شهعبی كرد تا كەركووك داگیر بكەن.