گروپی خیانه‌تكاری ناو یه‌كێتی كادیره‌كانی حزبه‌كه‌یان به‌ پاره ڕاده‌كێشن

کادیرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە باڵێکەوە بۆ باڵێکی دیکە، پەیوەندییە تایبەتەکانیان لەنێو خودی حزبەکەیاندا دەگۆڕن. بە تایبەتیش لەم دواییانەدا کە قەیرانێکی ئابووریی چڕ سەریهەڵداوە، باڵی دەستڕۆیشتووی نێو یەکێتی و گرووپی خیانەتکاری نێو حزبەکە کە سەردەم دارایی یەکێتی و پاداشتێکی دارایی زۆری دوای خیانەتەکەیان بەدەستەوەیە، ژمارەیەکی زۆری کادیرانی حزبەکەیان لە باڵەکانی دیکەوە، لە ڕێگەی پێدانی دەستکەوتی دارایی، بۆ خۆیان ڕادەکێشن.

ئەحمەد قەدەفەری، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتی، ڕاگەیاند:خ باڵ باڵێن لەنێو یەکێتیدا هەیە و ”لەملا دەچێت بۆ ئەولا و لەولاشەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەملا“.

جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزوری یەکێتی گوتیشی :” بەشێکی پەیوەندیی باڵ باڵێنی نێو یەکێتی، بەهۆی بۆچوونەوەیە و”لێتان ناشارمەوە، ڕەنگە شتی ماددی لە ناو بابەتەکانەوە هەبێت، ھەر لایەکیان پارەی باشتر بێ، بگاتە لای، ئەگەر نا ھەر یەکێتییە“.

ئەحمەد قەدەفەری، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزوری یەکێتی ده‌شڵێت: ”دۆخی دارایی لە کەسی لاوازدا ڕۆڵ دەبینێت“و وەلائی کادیرەکان بۆ باڵیك یان باڵێكی دیکە ھەیە، واتە وەلائی کادیرەکان بۆ شەخس و باڵ ماوە نه‌ك حیزب“.

Back to top button