كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك بارزانى و هادى عامرى ده‌ستيپێكرد
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له محه‌ممه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كۆبوويه‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى فه‌تح، هادى عامرى كۆبوويه‌وه.
ميساق حامدى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له هاوپه‌يمانى فه‌تح ڕایگه‌یاند:” سه‌ردانى بارزانى بۆ به‌غدا سوودبه‌خشه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و هه‌ڵوێسته سياسى و ئابوورييه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا”.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له هاوپه‌يمانى فه‌تح گوتیشی :”له‌و سه‌ردانه‌يدا بارزانى له ميانى كۆبوونه‌وه‌كانى فشار ده‌خاته سه‌ر سه‌رۆكى حكومه‌ت و لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى ۲۰۱۹ زياد بكرێت و مووچه‌ى پێشمه‌رگه بدرێت و رێگه‌ش بدرێت هه‌رێمى كوردستان بڕێك له نه‌وتى خۆى بفرۆشێت”.
ئه‌مڕۆپێنج شه‌ممه ۲۲ی۱۱ی۲۰۱۸ سەرۆك بارزانی بە یاوەریی شاندێك لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەرەو بەغدا بەڕێ كەوت ، بڕياريش وايه سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له عه‌مار حه‌كيم، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئيسلامى و موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كۆببێته‌وه.