سه‌رۆك بارزانی :هه‌وڵده‌ده‌ين متمانه‌ى نێوانمان پته‌و بكه‌ين و هه‌ڵه‌كانى رابردوو راستبكرێنه‌وه
سەرۆك مەسعوود بارزانی دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ هادی عامری، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:” بۆیە سەردانی بەغدایان كردووە، تا پشتیوانی خۆیان بۆ پرۆسەی نوێی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق رابگەیەنن.
سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێت : لێره هه‌وڵده‌ده‌ين متمانه‌ى نێوانمان پته‌و بكه‌ين و هه‌ڵه‌كانى رابردوو راستبكرێنه‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كى زۆر باش درووست بكه‌ين له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى ته‌واوى عێراقييه‌كان به تايبه‌تى درووستكردنى په‌يوه‌ندييه‌كى باش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
لای خۆیه‌وه هادى عامرى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى فه‌تح ده‌ڵێت: هيوادارين ئه‌م سه‌ردانه ببێته سه‌ره‌تايه‌كى گرنگى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌موو كێشه‌كان به برايانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى فه‌تح ده‌شڵێت: ئێمه سوورين له‌سه‌ر بنياتنانى ژيانێكى باشتر بۆ سه‌رجه‌م عێراقييه‌كان ، هيوادارين عێراقێكى به‌هێز درووست بێت و شه‌راكه‌تى راسته‌قينه له نێوان ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق به‌رقه‌رار بێت.
هادى عامرى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى فه‌تح دووپاتيشيكرده‌وه، چۆن له رابردوو رووبه‌ڕووى تيرۆر بووينهوه، به هه‌مان شێوه به‌يه‌كه‌وه شه‌ڕى گهندهڵكارانيش بكه‌ين و عێراق بتوانێت له داهاتوودا خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش ته‌واوى عێراقييه‌كان بكات.
ئه‌مڕۆپێنج شه‌ممه ۲۲ی۱۱ی۲۰۱۸ سەرۆك بارزانی بە یاوەریی شاندێك لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەرەو بەغدا بەڕێ كەوت ، بڕياريش وايه سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له عه‌مار حه‌كيم، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئيسلامى و موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كۆببێته‌وه.