باڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی فڕی بۆ تەهران
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی میدیای چاودێری سەر بە مەلا بەختیار وەڤدێكی باڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی بەسەرپەرشتی مەلا بەختیار لەسلێمانیەوە بەرەو تەهران بەرێكەوتن، زانیارەكانی ئەو میدیایە نزیك لە مەلا بەختیار ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە سەفەرەكە چوار رۆژ دەخایەنێت، تەوەری سەرەكی لەو سەردانە كێشەی ناوەخۆی یەكێتیە.
بەگوێرەی زانیاریەكانی ئەو میدیایە، وەفدە باڵاكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە سەرۆكایەتی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێریو، بە ئەندامێتی عومەر فەتاح كارگێرو سەعدی ئەحمەد پیرە، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانو د. خەسرەو گوڵ محمەد ئەندامی سەركردایەتیو بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێمو بافڵ تاڵەبانی لێپرسراوی كاروباری دایەتی تێرۆرو، یاسین سابیر لێپرسراوی پەیوەندییەكانی ئێرانە.
شایانی باسە پێشتر قاسم سولێمانی لەسلێمانی بوو لەگەڵ هەردوو باڵی یەكێتی دا كۆبوویتەوە، سەرچاوەكانیش باس لەوە دەكەن جارێكی تر هەرەشەی لە ناوەندی بریار كراوە لەلایان ئێران و بە ئاشكراش باس لەوە كراوە كە قاسم سولێمانی گوتوویەتی سلێمانی جێ نفوسی ئێرانە.