دانا عهبدولكهریم: لهگهڵ پارتی تێگەیشتنی باشمان هەبووە بۆ خاڵ و تێبینییەكانی یەكتر
دانا عەبدولكەریم بەرپرسی بەشی حكوومەت لە ژووری حكوومەت و پەرلەمان لە بزووتنەوەی گۆڕان، لە بارەی كۆبوونەوەكەی چەند رۆژی ڕابردوی پارتی و گۆڕان دهڵێت:” ئەو كۆبوونەوەیە كۆبوونەوەیەكی راگۆڕینەوە بوو بۆ تێگەیشتنی هەردوولا لەسەر چۆنێتی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت، بزووتنەوەی گۆڕان تێبینی و سەرنجی خۆی بە شێوەیەكی ئاشكرا و روون خستووەتە روو بۆ شاندەكە، پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یش بە هەمان شێوە”.
دانا عەبدولكەریم بەرپرسی بەشی حكوومەت لە ژووری حكوومەت و پەرلەمان لە گۆڕان له چاوپێكهوتنێكی ڕۆژنامهوانیدا بۆ ئاژانسی ئهنادۆڵ دهڵێت:” لە كۆبوونەوەی یەكەم هەردوولا تێگەیشتنی باشیان هەبووە بۆ خاڵ و تێبینییەكانی یەكتر، ئومێد دەكەین لە كۆبوونەوەی دووەم لەگەڵ پارتی كە دەچێتە ناو وردەكاری چۆنێتی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت”.
بەرپرسی بەشی حكوومەت لە ژووری حكوومەت و پەرلەمان لە گۆڕان دهشلێت:” ئەگەر لەسەر ئەو خاڵانە نەگەینە رێکكەوتن، ئەوكات رەنگە گۆڕان بژاردەی ئۆپۆزسیۆن بوون هەڵبژێرێت و لە رێگەی فراكسیۆنەكەی خۆی لەناو پەرلەمان بەرگری لە مافەكانی خەڵك بكات”.
دانا عەبدولكەریم بەرپرسی بەشی حكوومەت لە ژووری حكوومەت و پەرلەمان لە گۆڕان گوتی:”چەند پرسێك هەیە كە بەلای گۆڕانەوە پرسی گرنگن، لەوانەش پرسی تەواوكردنی دەستووری هەرێم و دانانی دەستوورێكی باش كە بتوانین حكومڕانییەكی باش لە ئەنجامی ئەو دەستوورەوە بەدی بهێنێت، ئەو خاڵانەی پەیوەستن بە بژێوی خەڵك و شێوازی حوكمڕانی و بە دامەزراوەییكردنی هەرێم و بە نیشتمانیكردنی دامەزراوە گرنگەكانی ناو هەرێم خاڵی گرنگی گفتوگۆی نێوان ئێمە و پارتی دەبێت”.
ههروهها گوتیشی :” ئێمە نیازمان ئەوە نییە كە بەرنامەیەك لەگەڵ پارتی لەسەری رێكکەوتین لە نیوەی رێگادا لێی بێینە دەرەوە، بەڵكو نیەتی ئەوەمان هەیە تا چوار ساڵی داهاتوو هەموو بەرنامەكە جێبەجێ بكەین و بەخەڵك بڵێین لەسەر ئەم بەرنامە و خاڵانە رێكکەوتین و جێبەجێشمان كرد”.