لە تونس خۆپیشاندانەكانی هاو شیوەی بە هاری عەرەبی دەستی پێكردەوە
تونس یەكێك بوو لەو وڵاتانەی كە شەمەندەفەری بەهاری عەرەبی تێیدا بەڕێكەوت و چەندین وڵاتی دیكەی گرتەوە, دوای رووخانی دەسەڵاتەكە, ئێستا دەسەڵاتێكی نوێ سەركردایەتی وڵاتی تونس دەكات, بەڵام هێشتان هاوڵاتیان ناڕازین ووەك ناڕەزاییەك لەبارەی بەرزنەكردنەوەی مووچەكەیان زیاتر لە 650 فەرمانبەر بایكۆتی دەوامی فەرمیان كرد لە ئەنجامدا دەوامی سەرجەم فەرمانگەكان وەستا.
ئەمڕۆ پێنجشەم لەسەرانسەری توونس بایكۆتی سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت دەستی پێ كرد و بایكۆتەكەیش وەك ناڕەزاییەكە لە بەرانبەر ئەو داوایەی كە بۆ زیادكردنی مووچەی فەرمانبەران بە حكوومەت درابوو.
یەكێتی گشتی كار، كە سەرجەم سەندیكاكان لەخۆ دەگرێت بایكۆتكردنەكە بەڕێوە دەبات و سكرتێری گشتی یەكێتییەكەش لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی كە ئارتی رووسی ئاماژەی بۆ كردووە، باسی ئەوەی كردووە ئەوان هەموو هەوڵێكیان لەگەڵ حكوومەت داوە بۆئەوەی مووچەی فەرمانبەران زیاد بكات، بەڵام هەوڵەكانیان بێ سوود بووە.
تا ئێستە نزیكەی 650 هەزار فەرمانبەران بایكۆتی دەوامیان كردووە، دەوامی زۆرێك لە قوتابخانە و زانكۆ و نەخۆشخانەی گشتی و وەزارەتەكان وەستاوە. چاوەڕوان دەكرێت ژمارەیەكی زیاتری فەرمانبەران بچنە ناو بایكۆتكردنەكەوە.
لەكۆتای ساڵی 2010 لەبەر خراپی باری ئابووری، گەورەترین راپەڕین لە توونس ئەنجام درا، دواتر راپەڕینەكانی بەهاری عەرەبی بەداوەوە هات، كە چەندان وڵاتی عەرەبی گرتەوە و چەندان رژێمی دیكتاتۆری رووخان.