راستی رووداوەکەی برینداربوونی پاسەوانەکەی سەرۆک

دوای ئەوەی سەرۆک بارزانی سەردانی بەغدای کرد، چاوی کەوت بە ژمارەیەک بەرپرس سیاسی و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دوای ئەوەی سەردانی هادی عامری کرد، لە دەمی گەڕانەوەی بە هۆی پەلەکردنی پاسەوانەکانی سەرۆک لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی بە سوکی بریندار دەبێت.

رۆژنامەنوسێک کە ئاگاداری ڕووداوەکە بوو دەلێت:” پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوای کۆبونەوەی سەرۆک بارزانی و هادی عامری، پاسەوانەکانی سەرۆک وەک پیشەی هەمیشەیی زۆر بە خێرایی سواری ئۆتۆمبیلەکانیان بوون، یەکێک لەوان کە میلاد مەحمود کە پاسەوانێکی بەهێز و چالاکی بارزانیە،لەکاتی سوار بوونی ئۆتۆمبیل فیشەکێکی لەدەست دەرچوو، فیشەکەکە زۆر بە کەمی بەر پەنجە گەورەی کەوت و برینێکی سوک کەوتە پەنجەی.

بە پێی زانیاریەکانی خواکوڕک سەرجەم بەرپرسانی عێراق بە سەرۆک بارزانیان ڕاگەیاندووە کە ئامادەن کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەبکەن و سەردانی سەرۆک بارزانی کلیلی چارەسەری کێشەکان دەبێت.

 

Back to top button