ترامپ :ئەگەر سعودیە نەبا ئیسرائیل لە كێشەدا دەبوو

تادێت پەیوەندی نێوان سعودیە وئیسرائیل بەهێزو ئاشكرا دەبێت بە تایبەتی دوای شەپۆلی جەنگ و گۆڕانكارییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
لە میانەی دیدارێكدا دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا تایبەت بەو پرسە ڕایگەیاند ئەگەر سعودیە نەبێت ئەوا ئیسرائیل توشی گرفتی گەورە دەبوو
ترەمپ ئاماژە بە ئەرێنی و هەڵوێستی سعودیە دەكات بەوەی ڕێگەی بە بوونی بنكەی سەربازی وڵاتەكەی داوە لەسەر خاكەكەی كە ئەوەش بۆتە هۆی پاراستنی هێمن و ئاسایشی ئیسرائیل

Back to top button