بەرهەم ساڵح رایكرد, بۆچي رایكرد؟

 

یاد سرێشمەیی

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق, شێوەو پڕۆتۆكۆلی پێشوازی كردنی بارزانی بووە جێی سەرنج میدیاكان بە بایەخەوە ماناو مەغزاكانی دوای ئەو شێوە پێشوازی كردنە لێكدرایەوە, بە جۆرێك بە كلیلی چارەسەی پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا, ئێستا لە بەغدایە, یان ئەوەی دوێنێ‌ گەرەكتان بوو دادگایی بكەن ئەمڕۆ وەك سەرۆكی وڵاتان پیشوازیتان لێیكرد, رووپەلی میدیاو سۆشیالمیدیاكانی عێراقی داگرتبوو.

ئەو مانۆرە سیاسیەی سەرۆك بارزانی لە بەغدا, دوای سەركەوتنێكی گەورە بوو دوای ریفراندۆم, كە ئەوان بە (انفیصالی) ناوی بارزانی و ریفراندۆمچیەكانی دیكەیان دەبرد, چەندین ئاماژەی تێدان لە نێوانیشیدا وەڵامێكی گەورەی بۆ ئەوانە تێدابوو كە پێشوتر ریفراندۆمیان دەكردە بە هانەی خاكفرۆشتن و سوودیان لە ریفراندۆم دەبینی تا قاچاغچێتی نەوت و سەفەقاتی دیكەی پێبكەن لەگەڵ هێزە نەیارەكانی گەلی كورد, ئەگەر راستیاندەكرد دەبوایە ئەوەی ئەمڕۆ بینیمان و ئەوەی لە زاری سەركردەكانی عێراق بەرامبەر سەرۆكیان دەگوت شێوەیەكی دیكەی هەبوایە.

سەردانەكەی سەرۆك ئەگەر چی پێشوتر رانەگەیێندراو بوو, بەڵام بۆ سەركردە سیاسیەكانی عێراق چاوەڕوانكراو بوو, ئەگەر لە زمانی ئاماژەكانی سەركردەكان تێبگەین, ئەگەرشرۆڤەی قسەكانی هەریەكە لەو سەركردانەی دیداریان لەگەڵ سەرۆك بارزانی سازدا بكەین, ئەوا دەرنەتیجەیەكمان بەدەست دەگات, كە بارزانی لە پێگەیەكە تەنها خۆی دەتوانێت نوێنەرایەتی گەلی كوردستان بكات, ئەوانیش وەك تەنها نوێنەری گەلی كورد دیبینن و پێویستە ئەوەی هەیە لەگەڵ بارزانیدا یەكلایی بكرێتەوە.

ئەوەی لە سەردانەكەی بارزانی جێی سەرنج بوو, بەرهەم ساڵح لە دەرەوەی هاوكێشەكان بوو, ئەگەر چی بەرهەم ساڵح دڵنیا بوو كە سەرجەم سەركردە باڵاكانی عێراق پێشوازی لە سەرۆك بارزانی و شاندی یاوەری دەكەن و سەردانەكەش كاریگەرییەكی گەورەی دەبێت، بەڵام بۆ ئەوەی سەردانی نەكردنی بارزانی كاریگەری نەكەوێتەوە بەسەر پێگەكەی, چونكە دڵنیابوو كاریگەری دەبێت, رایكرد.

ئەوكاتەی بارزانی گەیشتە بەغدا, بەرهەم ساڵح بەرەو ئیتالیا چوو, بۆ بەشداری كردنی لە كۆنگرەیەك بە ناوی (دیالۆگی ناوەڕاستەكان) لە كاتێكدا هیچ سەرۆك وڵاتێك بەشداری ئەو كۆنگرەیە ناكات, بەڵام بۆ ئەوەی جیهان نەیبینێت كە بارزانی بەسەر سەرۆكایەتی كۆماردا پازدەدات, یانژی وپشت گوێیانی دەخات, بەرهەم ساڵح حوجرێكی دۆزیەوە كە لە قەباحات خراپتر.

Back to top button