دیدارو كۆبونه‌وه‌كانی سه‌رۆك بارزانی به‌رده‌وامن

دوێنێ پێنج شه‌ممه‌ ۲۲ی۱۱ی۲۰۱۸ سه‌رۆك بارزانى به‌ سه‌ردانێك و به‌ سه‌رۆكايه‌تى شاندێك گه‌يشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له‌ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رۆك وه‌زيران و به‌رپرسانى باڵاى لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عێراق كۆبوويه‌وه‌.

لە درێژەی دیدارەکانیدا پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ۲۳ی۱۱ی۲۰۱۸، سەرۆک بارزانی له‌ شارى به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى، ئه‌رشه‌د ساڵحى و حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى نه‌سرو ساڵح موتڵه‌گ سه‌رۆكى به‌ره‌ى ديالۆگى نيشتمانى و نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و فالح فه‌یازى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەكۆبوويه‌وه‌.

ئەنجامی سەردانەكه‌ی سه‌رۆك بارزانی زۆر ئیجابی یه‌و لەهەموو کۆبوونەوەکان باسی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کراوە، هەندێ لە لایەنەکان داوایان له‌ سەرۆک بارزانی كردووه‌ سەرپەرشتی دەستپێشخەرییەک بکات نەک تەنیا بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەڵکو بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەنێوخۆی عێراقیش هەن.

لەو سەردانەدا مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و ئازاد بەرواری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە بەغدا و ژمارەیەك وەزیر و بەرپرس و ڕاوێژكارانی پارتی هاوەڵی سەرۆك بارزانی بوون.

Back to top button