سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بووه مژاری گه‌رمی شه‌قامی كوردی و عێراقی و جیهانی
دوێنێ پێنجشەممە ٢٢ی١١ی٢٠١٨، سەرۆک بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری بەغدای پایتەختی عێراق.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بووه مژاری گه‌رمی میدیا ناوخۆییه‌كان له كوردستان و عێراق و جیهان ،نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ جه‌نگی داعش له توێتیكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێت : ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی و جیهان پێشوازی له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا ده‌كه‌ن .
ئاژانسى فڕانس پرێسى فڕه‌نسى له هه‌واڵێكدا باس سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى ده‌كات بۆ به‌غدا و ده‌ڵێ، “ئه‌م سه‌ردانه هه‌نگاوێكى نوێیه بۆ باشتركردنى پێوه‌ندى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر”.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیش میدیا عیراقییه‌كان به گرنگییه‌وه باسی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن و به سه‌ردانێكی ئومید به‌خش پێناسه‌ی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش شه‌قامی كوردی به ده‌نگی جیاواز‌و ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه ئومیدیان له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئاشته‌وایی نیشتیمانی و پێكهێنانی حكومه‌ت و سه‌رخستنی ئامانجه‌كانی هه‌ڵچنیووه .
لای خۆیه‌وه بەرھەم مستەفا، ھەڵسووڕاوی دیاری گۆڕان ڕاگەیاند: “سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغدا دەبێتە داھاتوویەکی گەش بۆ ھەرێمی کوردستان، چونکە ئەگەر سەرۆکی ھەرێمیش نەبێت، بەڵام بە ھۆکاری ئەوەی پێگەیەکی بەھێزی لە عێراق و ھەرێمی کوردستاندا ھەیە، دەسەڵاتدارانی عێراق داواکارییەکانی بەھەند وەردەگرن”.
ههڵسوراوهكهی گۆران ده‌شڵێت : ”ئەگەر بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش نەبێت، فاکتەرێکی گرنگە و دەتوانێ قورسایی خۆی بخاتە گەڕ بۆ ئەوەی داکۆکی لە خواستە ڕەواکانی گەلەکەمان بکات“.
سه‌رۆك بارزانی لە دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو كه باڵێكی یه‌كێتی به‌رێكه‌وتن نێوه‌ی خاكی كوردستانیان به‌خاك و خه‌ڵكه‌وه ڕاده‌ستی هێزه ئێرانی و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كرد ، یەكەمجارە سەردانی بەغداد دەكات،لەپاڵ گفتوگۆكردن لە كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغداو چارەسەركردنیان، بارزانی پەیامێكیشی ئاڕاستەی سەركردە عێراقییەكان كردووە.
تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانی سەرۆک بارزانی و سەرکردە باڵاکانی عێراق، بریتی دەبێت لە:
– مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان.
– ئاساییکردنەوەی ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان
– چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا.