چالاك موهه‌ندیس: په‌یوه‌ندی گۆران له‌گه‌ڵ یه‌كێتی باش نییه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/02/27849527_2020400741580766_1615112059_n.jpg)
پێوه‌ندییه‌كانى نێوان گۆڕان و یه‌كێتى ڕۆژ به ڕۆژ خراپتر ده‌بێ، دواى ته‌قه‌كردنیش له گردى زه‌رگه‌ته و لێبوردنی یه‌كێتی له گۆران دۆخی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه ،سه‌رباری ئه‌وه‌ی گۆران یه‌كێتی تۆمه‌تبارده‌كات كه له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و كوردستان ته‌زویری كردووه‌و سیمای هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی دیموكراسی ناشیرین كردووه .
چالاك موهه‌ندیس ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان ڕاگه‌یاند:” حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌مووان پێكه‌وه پێوه‌ندى دیپلۆماسیان هه‌یه، به‌ڵام ئێسته بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ك ساڵانى ڕابردوو پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان گه‌رموگوڕ و باش نییه”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان گوتیشی :” له ڕابردوو هه‌وڵى زۆریانداوه كه پێوه‌ندى نێوان گۆڕان و یه‌كێتى باش بێت و ئارامى سلێمانى بپارێزین، به‌ڵام یه‌كێتى له‌و بابه‌ته هیچ هاوكار نییه”.
چالاك موهه‌ندیس ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان ده‌شلێت:” ئه‌وه‌ى یه‌كێتى ده‌یڵێت كه گوایه پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاساییه و ده‌یانه‌وێت ئاسایى ببنه‌وه پێكه‌وه، ڕاست نییه و ڕاستگۆ نین، چونكه ئه‌وان سیاسیه‌تمان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن” .
بزوتنه‌وه‌ی گۆران به هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانی و جموجۆڵ و په‌یوه‌ندییه ژێر به ژێره‌كانی كوره‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ ماڵباتی تاڵه‌بانی و به تایبه‌ت گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر كه مانگانه بڕی ۲۵۰ هه‌زار دۆلاریان وه‌رده‌گرت له یه‌كێتی و تاپۆكردنی مولك و ماڵی گۆران له‌سه‌ر خۆیان ،سه‌ركرده‌و هه‌لسوڕاوانی گۆرانی به بێده‌نگی نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌و به‌شێكی زۆری هه‌لسوراوانیش له ماوه‌كانی ڕابردوو ده‌ستیان له بزوتنه‌وه‌ی گۆران كێشایه‌وه .