سەرۆك بارزانی بەرهەم ساڵح نابینێت

 

دوای چەندین جار داواكاری بۆ بینینی سەرۆك بارزانی و سەردانكردنی هەولێر،بەڵام هەوڵەكانی بەرهەم ساڵح بێسود بوون و سەرۆك بارزانی ئامادەنەبوو چاوی بەناوبراو بكەوێت ئەوەش بەهۆی ئەوەی ساڵح لە پێناو پۆستی سەرۆك كۆمار یەكڕیزی لایەنەكانی تێكداو لەبری ڕەزامەندی لایەنە كوردستانیەكان پەنای بردە بەر هێزە عێراقیەكان لە كاتێكدا دەبوو ئەو پۆستە پێشتر لە كوردستان دەنگی لەسەر بدرێت”.

لە دوای ڕاگەیاندنی سەردانی سەرۆك بارزانی بەرهەم ساڵح پێی وابوو بواری بۆ دەڕەخسێت چاوی بە بارزانی بكەوێت بەڵام جارێكی تر پێی ڕاگەیەنرا كە سەرۆك بارزانی كاتی نیە بۆ بینینی ساڵح،دواتر بەرهەم ساڵح بەغداد جێدێڵێت و دەچێتە دەرەوەی وڵات تا توشی ئیحراجی گەورەتر نەبێت.

بەرهەم ساڵح لە پێناو پۆستی سەرۆك كۆمار گەڕایەوە ناو یەكێتی و دواتر بە دەنگی پارمانتارانی عەرەب بویە سەرۆك كۆمار و ناوی هەرێمی كوردستانی بە شیمالی عێراق برد

Back to top button