سەرۆك بارزانی: بۆ رۆژنامەنووسان گەشبینیم
دوای ئەوەی سەرۆك بارزانی سەردانی بەغدای كرد ك تێیدا چاوی بە سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان و ژمارەیەك بەرپرسی باڵا كەوت, لە درێژەی سەردانەكەی یدا ئەمڕۆ سەرۆك مەسعود بارزانی لە رۆژی دووەمی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە كۆبوویەوە, پاشانیش كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان سازدا.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، سەرۆك مەسعود بارزانی، رایگەیاند، رەوشێكی نوێ و دەرفەتێكی نوێ لە عێراق هاتووەتە ئاراوە و گەشبینیم.
هەروەها، سەرۆك بارزانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، هاتووین بۆ ئەوەی بیروڕا لە بارەی پرسەكان ئاڵوگۆڕ بكەین و بەیەكەوە چارەسەر بۆ هەموو كێشەكان بدۆزینەوە.
بارزانی گوتیشی: ئامانجی سەردانەكەم، دەربڕینی هاوكاری و پشتیوانییە بۆ حكومەتی سەرۆك وەزیران، عادل عەبدولمەهدی و راوێژكردنە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و من گەشبینم چونكە دەرفەتی نوێ و روانگەی نوێ و رەوشێكی نوێ دەبینم.
هەروەها گوتی: ئەوەش هێز و هیوامان دەداتێ، كە ئێمە بتوانین بەیەكەوە هاوكار بین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
.