مەسروور بارزانی : گفتوگۆیەكی بەرهەمدار بەڕێوەدەچێت لە بارەی چارەسەركردنی كێشەكان
دوای ئەوەی سەرۆك بارزانی سەردانی بەغدای كرد ك تێیدا چاوی بە سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان و ژمارەیەك بەرپرسی باڵا كەوت, كە لە سەردانەكەیدا مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم شاندی یاوەری سەرۆك بارانە, لە پەیامێكیدا رایدەگەیەنێت:” گفتوگۆ بەرهەمدار بەڕێوەدەچن”.
مەسروور بارزانی، لەبارەی كۆبوونەوەكانی سەرۆك بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق رایگەیاند, چەند گفتوگۆیەكی گرنگ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بە سیستەماتیككردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی بەڕێوەچوون.
مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی له تویتەر لەبارەی كۆبوونەوەی دوو رۆژی رابردووی سەرۆك بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لە بەغدا نووسیویەتی: “ئەوە ساتێكی گرنگە گفتوگۆیەكی بەرهەمدار بەڕێوەدەچێت لە بارەی چارەسەركردنی كێشەكان و بە سیستەماتیككردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ”.
لەدرێژەی تویتەكەیدا، مەسروور بارزانی نووسیەتی: “گەشبینم بەوەی سەركردایەتی نوێی عێراق سەركەوتنی هاوبەش و باجی زیانەكان بۆ گەلەكەمان و ناوچەكە لەبەرچاو دەگرێت”.
سەرۆك مەسعود بارزانی، بە یاوەری شاندێك كە پێكهاتووە لە مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و ئازاد بەرواری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی، مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، ماوەی 2 رۆژە لە بەغدایە و چەندین كۆبوونەوەی گرنگە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق ئەنجامداوە.